دوو بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک لە نەرویج دەبنە دادوەر
لە رۆژانی 21 تاوەکو 28ی ئەم مانگە لە نەرویج فێستیڤاڵی فیلمی ئەماندۆس بۆ خوێندکاران وەک بەشێک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەماندۆس بەڕێوەچوو.
لە هەرێمی کوردستانەوە هەریەک لە شەماڵ سەبری و بینا قەرەداخی، بەڕێوەبەرانی هونەری و پرۆگرامی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ فیلم بەشداریانکرد. ئەوان لەگەڵ سینەماکاری چینی لیدان وەک دادوەر هەڵسەنگاندنیان بۆ 14 فیلمی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی ئەماندۆس-دا کرد.rudaw