ئاریاس بە گۆرانییەک پشتیوانیی عەفرین دەکات
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 24/3/2018، ئاریاس لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، کورتە گۆرانییەکی بۆ پشتیوانیی خەبات و بەرخودانی عەفرین بڵاو کردووەتەوە، لەسەر گۆرانییەکەش نووسیویەتی: "ئاگری نەورۆزی ئەوساڵمان ئەکەین بە ئاگری دوژمن سووتێن، دڵنیا بن کوردستان ھەر لانکەی کوردە و ھەر دەمێنێ، ھەموومان دەنگی بریندار و ھاواری عەفرینین".
ئەم گۆرانیبێژە کوردە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، تا ئێستا چەندین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی ئامادە کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە، ھەروەھا خاوەنی ئەلبوومی گۆرانیشە.basnews