هاوسەرەكەی سمێس مۆبایلی لێ قەدەغە كردووە
لەو كاتەوەش سمێس بەردەوام هەواڵ و ساتە خۆشەكانی ژیانی لەگەڵ جەماوەر ئاڵوگۆڕ دەكات و لە پەیوەندییەكی بەردەوامدایە لەگەڵیان، جگە لەوەی چەندین ڤیدیۆی كۆمیدیی خۆی بڵاودەكاتەوە و جەماوەرەكەشی پێشوازییەكی بێ وێنەیان لەو هەنگاوەی كردووە و ڤیدیۆكانی بەشداری پێدەكەن.
لە ماوەی تەنیا چوار مانگدا ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی ئەكاوەنتی سمێسیان كردووە لە ئەنستگرام گەیشتۆتە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس، ئەمەش وایكردووە كە سمێس رۆژانە ڤیدیۆیەك بڵاو بكاتەوە، ئەمەش وادەكات كە لە كاتێكی كەمدا پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكات.
جادا بینكێتی هاوسەری سمێس لە بارەی ئەم هەنگاوەی هاوسەرەكەی دەڵێت: دوای ئەوەی ئەكاوەنتی ئەنستگرامی كردەوە، زۆر لەگەڵم دانانیشێت، بەڵكو هەر خەریكی تۆماركردنی ڤیدیۆ و وێنەی نوێیە بۆ ئەوەی بڵاویان بكاتەوە بۆ جەماوەرەكەی، بۆیە منیش بڕیارم داوە كە رێگای پێ نەدەم بە هیچ شێوەیەك لە ماڵەوە مۆبایل بەكار بهێنێت.