سیریل فەتاح و هاوسەرەکەی "هەی لاوە"يان نوێ كردەوە.
گۆرانی "هەی لاوە" بەرهەمێکی کوردی فۆلکلۆری "گەریانە"، سیریل فەتاح و هاوسەرەکەی نەبەرد، پێکەوە لەگەڵ نوێکردنەوەی ستایلەکەی وتوویانەتەوە و بەبۆنەوەی جەژنی نەورۆزەوە پێشکەشی هەوادارانیان دەکەن.
سیریل له وڵاتی سوید نیشتهجییه و خاوهنی دووكچ و كوڕێكه، ساڵانێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەهەمانکاتدا جگە لە کاری هونەری كاری وهرگێران دهكات.