بەبۆنەی نەورۆزەوە..دیلمان دیۆ بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.

بەبۆنەی نەورۆزەوە..دیلمان دیۆ بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.
گۆرانیبێژانی کورد، دیلمان نادر، ناسراو بە دیلمان دیۆ بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناوی "تەنکی" بڵاوکردەوە.

بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، دیلمان بەرهەمێکی نوێی بە شێوازی خێرا بڵاوکردەوە، بەناوی "تەنکی".

دیلمان لە لێدوانێکی ڕاگەیاند "لە ئێستادا سەرقاڵی ئەلبومێکی نوێم، لەگەڵ چەند کلیپێک، بەڵام بەهۆی نەورۆزەوە ئەم بەرهەمەم پێشکەشی هەوادارانم کرد".
Top