ئارارات کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە

ئارارات کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە
ئارارات ھەڤاڵ، گۆرانیبێژی گەنجی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی، کە بە ناوی (دلبەر)ە، بڵاو کردەوە.

گۆرانییەکە بە ھەردوو زاراوەی بادینی و سۆرانییە، زانا جەبەلی، تێکستی گۆرانییە بادینییەکەی نووسیوە و وڵات محەمەد تێکستی گۆرانییە سۆرانییەکەی نووسیوە، ئارارات خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە، سەرکان تانیک کاری میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، ھەروەھا یوسف لەشکری کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.

ئارارات کوڕی ھونەرمەند (ھەڤاڵ حاجی)ـیە، چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە، ھەروەھا بەشداریی چەند ئاھەنگێکی جەماوەری کردووە.
Top