(عیدك مبارك يا كوردستان) پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی حه‌سنا مه‌ته‌ره‌ بۆ گه‌لی كوردستان

(عیدك مبارك يا كوردستان) پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی حه‌سنا مه‌ته‌ره‌ بۆ گه‌لی كوردستان
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌.
(عیدك مبارك یا كوردستان- جه‌ژنت پیرۆز بێ كوردستان) نوێترین گۆرانی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ره‌، كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌م گۆرانییه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بیه‌ له‌ قه‌ڵای مێژوویی و چه‌ند شوێنێكی كلتووری پایته‌خت وێنه‌ی گیراوه‌، هۆنراوه‌ی شاعیری به‌ناوبانگ كه‌ریم عێراقییه‌و و هۆنراوه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر، دابه‌شكردنی یه‌حیا موجی و هێمن حوسێنه‌و ده‌رهێنه‌ری لوبنانی جۆرج بوعه‌بدۆ كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه‌و میران دزه‌یی به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌.
له‌میانی كۆنگره‌كه‌دا كه‌ كلیپی گۆرانییه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان نیشاندرا، حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتی: هه‌ر وه‌ك پێشتر به‌ڵێنم دابوو كه‌ گۆرانییه‌ك بۆ جه‌ژن ئاماده‌ بكه‌م، ماوه‌ی ساڵێكه‌ تۆماری گۆرانییه‌كه‌م ته‌واو كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی سپۆنسه‌ر، نه‌متوانی كاری كلیپ كردنی بكه‌م، دواتر بریارمدا له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆم ئه‌م گۆرانییه‌ كلیپ بكه‌م وه‌ك دیارییه‌ك بۆ گه‌لی كوردستان.
دوای كۆتایی كۆنگره‌كه‌ش، ئه‌لبوومی كلیپی (عیدك مبارك یا كوردستان) به‌ واژوی حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.ئا/ خەلیل بلەیی
Top