ڕاستیی واز هێنانی (كامیرۆن دیاز) لە كاری فیلم و سینەما .

ڕاستیی واز هێنانی (كامیرۆن دیاز) لە كاری فیلم و سینەما .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیا جیهانییەكان هەواڵی وازهێنانی ئەكتەر و ئەستێرەی هۆلیود (كامیرۆن دیاز) بڵاو كرایەوە , ئەمەش لە سەر زاری (سەلما بلێر)ی هاوڕێی كامیرۆن بڵاو بووەوە , كە گوایە كاتێك دوای دابەش كردنی خەڵاتی ئۆسكاری 2018 بە یەكەوە لە نان خواردنێكدا گفتوگۆیەكیان ئەنجامداوە .

بە پێی ووتەی سەلما , لە كاتی پرسینی بۆ كاركردنی لە بەشی دووەمی (The Sweetest Thing) كە بەشی یەكەمی ساڵ 2002 بەرهەم هێنرا كامیرۆن تەنها بێزاریی خۆی دەربڕی ووتی من بە یەكجاری وازم لە كاری فیلم هێناوە.
هەر لە دوای ئەم ووتانەی, سەلما لە (توەیتەر) بڵاوی كردەوە ڕایگەیاند : ببوورن.. هاوڕێیان من بۆ گاڵتە جاری ئەم قسەیەم كرد و كامیرۆن دیاز وازی لە كاری سینەمایی نەهێناوە بەڵكو من وازم لەوە هێناوە كە خۆم كردووە بە ووتەبێژی ئەو , وە مەبەستم تەنها ئەوەندە بووە كە كامیرۆن دیاز نایەوێت فیلمی زیاتر بەرهەم بهێنێت .

كامیرۆن دیاز لە گەڵ (بنجی مادن) ساڵی 2015 هاوسەرگیریان ئەنجامدا , یەكەم كاری سینەمایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1994 كە لە فیلمی (Mask) بەشدار بوو لەگەڵ جێم كاری , وە دوایین كاری بریتییە لە فیلمی (Annie) كە لە ساڵی 2014 بەرهەم هێنرا , یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە زۆرجار ڕۆڵی پێشكەش دەكریت بەڵام ئەو قبووڵی ناكات و ڕەتی دەكاتەوە .
Top