نوسه‌ر و شاعیر "ڕۆسته‌م باجه‌لان" كۆچی دوایی كرد

نوسه‌ر و شاعیر
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15/3/2018 نوسه‌ر و شاعیر "ڕۆسته‌م باجه‌لان" به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

شاعیر و نووسه‌ر ڕۆسته‌م باجه‌لان چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببوو له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه‌ ، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.

هه‌ر ئه‌مرۆش پرسه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی "نانه‌كه‌لی" له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

شایانی باسه‌ ڕۆسته‌م باجه‌لان نوسه‌ر و شاعیر گرنگی زۆری به‌ ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌دا له‌م بوارش زیاتر له‌ ١٠ كتێبی نوسیوه‌ بۆ منداڵان ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كتێبێكی شیعری دیكه‌.
Top