ئەكشای كومار: بە هونەر دەتوانین ناكۆكییە سیاسییەكان كەم بكەینەوە
هیندستان و پاكستان دوو وڵاتی دراوسێن و لە هەمان كاتدا ناكۆكییەكی مێژوویی لە نێوانیاندا هەیە، بەشێكی فیلمەكانیان بە شێوازی جۆراوجۆر باس لەو ناكۆكییانە دەكەن و هەمیشە پەیامیان بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی بووە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەكشای كۆمار یەكێكە لەو ئەكتەرە ناسراوانەی بۆڵیۆد كە هەمیشە داوای ئاشتیی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەكات، لەم بارەوەش دەڵێت: لە زۆر شوێنی جیهان ناكۆكی هەیە، زیاتریش لە نێوان وڵاتە دراوسێیەكان بۆ نموونە لە هیندستان و پاكستان جگە لە دراوسێیەتی زۆر خاڵی هاوبەشی دیکه لە نێوانماندا هەیە، بۆیه پێویستە ئەكتەرانی هەردوو لا هەوڵ بدەن ناكۆكییەكان كەم بكەنەوە، چونكە سینەما پەیامێكی پیرۆزی هەیە، زۆربەی كارە سینەماییەكان باس لە ناكۆكیی نێوان باش و خراپ دەكەن، بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا ئاشتی و سەقامگیری هەبێت و خەڵكانێك خۆیان دەكەن به قوربانی لە پێناو خۆشگوزەرانی خەڵكانی دیكەدا.
ئەكشای كۆمار كە بە رۆڵە كۆمیدییەكانی ناسراوە و پێیوایە ئەكتەرانی هەردوو وڵات دەتوانن رۆڵێكی پۆزەتیڤ بگێڕن و دەڵێ: لە بۆڵیۆد ئەكتەری پاكستانی هەیە كە پێكەوە كار دەكەین و بەشدار دەبین لە فیلمەكاندا، بۆیە من دەڵنیام بە هەردوو لامان دەتوانین ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان وڵاتانمان كەم بكەینەوە و زیاتر لە یەكتریان نزیك بكەینەوە لە رێگای ئەو فیلمانەی پێشكەشیان دەكەین كە پەیامی ئاشتییان هەیە.