بەناوبانگترین زانای فیزیا کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، کەسوکاری ستیفن هاوکینگ، زانای بەناوبانگی بواری فیزیا لە رۆژی چوارشەممە 14/3/2018 ریانگەیاندووە، کە هاوکینگ لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
کەسوکاری ستیفن هاوکینگ ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە هاوکینگ ”زانایەکی گەورە و پیاوێکی دەگمەن بوو، کە زانستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ وەکو میراتی بنەماڵەکەیان دەمێنێتەوە“.
ئەو زانایە سێ منداڵی بە ناوەکانی لوسی، رۆبێرت و تیموثی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە.