نەوید زەردی گۆرانیی (بەڵێن) بڵاو دەکاتەوە

نەوید زەردی گۆرانیی (بەڵێن) بڵاو دەکاتەوە
نەوید زەردی، گۆرانیبێژی کورد، دوایین گۆرانیی خۆی، کە بە زمانی کوردییە و بە ناوی (بەڵێن)ە، بڵاو دەکاتەوە.

نەوید زەردی، لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە و لەسەر وێنەکەدا نووسیویەتی: "پێموابێ ئەو گۆرانییە دەبێتە دوایین گۆرانییم، کە بە زمانی کوردی بڵاوی دەکەمەوە".

نەوید، تاوەکو ئێستا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەوەی، ئایا بۆچی بڕیاری داوە گۆرانی بە زمانی کوردی بڵاو نەکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕوونکردنەوە لەبارەی پۆستەکەی بدات، بڕیارەکەی نەوید، لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەوباسی جیاوازی لەبارەوە دەکرێت.

نەوید زەردی، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە کلیپەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.

basnews
Top