لە كەشوهەوایەكی ناوازەدا خەڵاتەكانی ئۆسكاری 2017 دابەشكران
باشترین فیلم
دوای ململانێیەكی بەهێز لە نێوان ژمارەیەكی فیلمی پاڵێوراو بۆ ئەم خەڵاتە وەك فیلمەكانی(كۆڵ می بای یۆر نیم)و (داركست ئۆر) و (دانكیرك) و (گێت ئاوت) و (لەیدی بیرد) و (ڤانتۆم سرید) و (زە پۆست) و (سری ئاوتساید ئیبینگ میرۆزی) فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) كە فیلمێكی خەیاڵییە و لە دەرهێنانی گییر مو دیل تۆرۆیە، توانیی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست بهێنێت. ئەم فیلمە دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بە دەست هێنابوو لەوانە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر.
*باشترین ئەكتەری سەرەكی - پیاو
گاری ئۆڵدمانی بەریتانی بە فیلمی (داركست ئۆر) توانی سەركەوێت بەسەر هەر یەكە لە ئەكتەری لاو تیمۆسی چالامیت بە فیلمی (كۆڵ می بای یۆر نیم)، ئەكتەری خاوەن ئەزمون دانیال دی لویس بە فیلمی (ڤانتۆم سرید)، دانییل كالۆیا بە فیلمی (گێت ئاوت) و دیزل واشنتن بە فیلمی (رۆمان ج ئیزرائیل).
* باشترین ئەكتەری سەرەكی - ئافرەت
لەم بەشەدا هەر یەكە لە مارگۆ رۆبی بە فیلمی (ئای تۆنی) و سیرشا رۆنان بە فیلمی (لەیدی بیرد) و فرانسیس ماكدرۆماند بە فیلمی (سری بیلبۆرد ئاوتساید ئیبینگ میزۆری) و سال هاوكینر بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) و خانمە ئەكتەری خاوەن ئەزموی میریل ستریب بە فیلمی (زە پۆست) پاڵێوراوی بە هێز بوون، بەڵام لە كۆتاییدا فرانسیس ماكدرۆماند خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.
باشترین ئەكتەری لاوەكی - پیاو
لە بەشی باشترین ئەكتەر لاوەكیی پیاواندا كە ژمارەیەك ئەكتەر پاڵێوراو بوون، سام رۆكویل بۆ فیلمی(سری بیلبۆردز ئیبینج میزۆری) خەڵاتەكەی بەدەستهێنا لە نێوان هەر یەكە لە ویلیەم دفۆ بە فیلمی (زە فلۆریدا پرۆجێكت) و وودی هاریلسۆن بە فیلمی (سری بیلبۆردز ئیبینج میزۆری) و ریچارد جینگز بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) و كریستۆڤەر بلۆمر بە فیلمی (ئال زە مانی ئین زە وورلد) .
باشترین ئەكتەری لاوەكی - ئافرەت
ئەلیسۆن جانی بە فیلمی بە فیلمی (ئای تۆنی) خەڵاتی باشترین ئەكتەری لاوەكی ئافرەتی بەدەستهێنا ئەمەش یەكەم خەڵاتی ئۆسكارە كە ئەم خانمە ئەكتەرە تەمەن (58) ساڵییە لە ژیانی خۆیدا بەدەستی دەهێنێت، لەم فیلمەدا كە باس لە ژیانی یاریزانی خلیسكەی سەر بەفر تۆنیا هاردینگ دەكات، ئەلیسۆن رۆڵی لاڤۆنا گوڵدن دەبینێت كە دایكێكی بەدبەختی ئەو كچە یاریزانەیە.
باشترین دەرهێنەر
بە یەكێك لە گرنگترین خەڵاتەكان دادەنرێت، دەرهێنەری مەكسیكی گلیر مۆد دیل تۆری بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) توانی خەڵاتەكە بە دەست بهێنێت لە نێو پێنج دەرهێنەر كە پاڵێوراو بوون، ئەوانیش: كریستۆڤەر نۆلان بە فیلمی (دنكیرك) و جۆردن بیل بە فیلمی (گێت ئاوت) و گریتا گارینگ بە فیلمی (لەیدی بیرد) و پاول تۆماس ئەندرسۆن بە فیلمی (ڤانتۆم سرید).
باشترین فیلمی بیانی
فیلمی (فانتاستیك وومن) كە فیلمێكی چیلییە، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بەدەستهێنا، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار فیلمێكی لوبنانی پاڵێوراو بوو بۆ ئەم خەڵاتە، ئەویش فیلمی (كەیسی 23) بوو لەگەڵ فیلمی (لۆفلیس) كە فیلمێكی رووسییە و فیلمی (ئۆن زە بەدی ئەند زە سول) كە فیلمێكی یۆنانییە، لە سویدیش فیلمی (زە سكویر) پاڵێوراو بوو.
باشترین گۆرانیی فیلم
بۆ ئەم خەڵاتەش پێنج گۆرانی پاڵێورابوون، ئەوانیش: گۆرانی «Mighty River» لە فیلمی Mudbound و گۆرانی «Mysteryof Love» لە فیلمی Call Me byYourNamوگۆرانی «Stand Up forSomething» لە فیلمی Marshal و گۆرانی «This Is Me» لە فیلمی The GreatestShowman، بەڵام لە كۆتاییدا گۆرانیی «Remember Me» لە فیلمی Coco خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.
باشترین سیناریۆ
فیلمی (گێت ئاوت) لە نووسینی (جۆردان بیل)، خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەركەوت بەسەر ئەمیلی گۆردن و كۆمیل نانجیانی لە فیلمی (زە بیگ سیك) و جریتا جیرۆج لە فیلمی (لەیدی بیرد) و جییرمۆ دیل تۆرر و ڤانیسیا تایلۆر لە فیلمی (زە شیپ ئۆف زە ووتەر) و مارتن ماكدۆنا لە فیلمی ( زە بیلبۆرد ئاوت ساید ئیبینج میزۆر.)
ئەم فیلمە باس لە گەنجێكی ئەمریكیی بە رەچەڵەك ئەفریقی دەكات بە ناوی (كریس واشنتۆن) که سەردانی ماڵی خۆشەویستەكەی دەكات لە ئەوروپا، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات بۆی دەردەكەوێ كە پێش خۆی ژمارەیەك رەشپێست هاتوونەتە ئەو ناوچەیە و لە بارودۆخێكی نادیاردا ون بوون .
باشترین سیناریۆی وەرگیراو
فیلمی (Call me by your name) كە لە نووسینی (جیمس ئیڤۆری)یەخەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراوی بەدەستهێنا.