دوایین هەواڵ دەربارەی ئاهەنگەكەی شیرین .
بەربوونەوەی شیرین تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك پڕ لە هەواڵ و كۆمێنت كرد , هۆكاری ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە شیرین لە كاتی گۆرانی گوتنیدا لە گەڵ میوزیك و هەستی دەست دەكات بە سەماكردن و بەردەبێتەوە سەر شانۆ .
دوای ئەم ڕووداوانە شیرین لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام ڕایگەیاند, كە ئەو بەو ئاهەنگە زیاتر لە هەواداران و ئامادەبوانی ئاهەنگەكە دڵخۆش بووە و بە ئاهەنگێكی سەركەوتووی وەسف كرد .
لە ماوەی ڕابردوودا, شیرین بۆ ڕاگەیاندكارانی و میدیاكاران ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە ئەو پەیوەندیەكی خۆشەویستیی لەگەڵ هونەرمەند و گۆرانیبێژی میسری (حوسام حەبیب) نییە , وە هاوسەرگیریان ئەنجام نەداوە وەك ئەوەی كە باس كرا .