ئه‌كته‌ری كۆمیدی شاری دهۆك تۆفیق شاكر ناسراو"به‌رخۆ" كۆچی دوایی كرد‎

ئه‌كته‌ری كۆمیدی شاری دهۆك تۆفیق شاكر ناسراو
ئه‌مرۆ ئه‌كته‌ری تۆفیق شاكر ناسراو به‌ "به‌رخۆ"‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی پارێزگای دهۆك به‌ ‌هۆی جڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی كرد.

ئه‌ڤین بوتی سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی دهۆك ریگه‌یاند: به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند تۆفیق شاكر ناسراو"به‌رخۆ" له‌ ساڵی 1992 ه‌وه‌ به‌شداری له‌ زیاتر‌ 20 فیلم و درامای كردووه‌ .
Top