سلێمانى.. پڕۆژه‌ى بهكهلتووركردنى سینه‌ما ده‌ست پێده‌كات
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سینه‌ماى یه‌ڵماز گونه‌ى، كه تێدا هاتووە: "سبه‌ینێ 10/3/2018، له هۆڵى سینه‌ماى یه‌ڵماز گونه‌ى له مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى ئه‌منه سووره‌كه له شارى سلێمانى، پرۆژه‌ى بهكهلتوركردنى سینه‌ما به نمایشكردنى فیلمه‌كانى سینه‌ماكار یه‌ڵماز گونه‌ى به‌ژێرنووسی كوردى ده‌ستپێده‌كات".
له ڕاگهیهندراوهكهدا، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە پرۆژه‌ى بهكهلتووركردنى سینه‌ما، گه‌ڕانه‌وه‌ى بینه‌ره بۆ ناو هۆڵى سینه‌ما و ئه‌تمۆسفیرى بینینى فیلم به‌ده‌نگ و ڕه‌نگى ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر سكرینى گه‌وره و چێژ وه‌رگرتن له بینین و بیستن، هه‌روه‌ها درووستكردنى بونیادى سینه‌مایه له ڕێگه‌ى سینهماتیكهوه، هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاك و كۆمه‌ڵگایه به‌هۆى ئه‌م هونه‌ره‌وه.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە پڕۆژه‌كه ماوه‌ى 4 ڕۆژ له 10 ـ 13/3/2018 ده‌خایه‌نێت و تێیدا 4 فیلمى سینه‌ماكار یه‌ڵماز گونه‌ى به‌ژێرنووسی كوردى نمایش ده‌كرێت و ڕۆژى 14/3/2018 له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕووناكبیر ئاراس فه‌تاح خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمه‌كان ده‌كرێت.
basnews