کورتە فیلمی ئالان بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن دەکات

کورتە فیلمی ئالان بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن دەکات
کورتە فیلمی "ئالان" لە دەرهێنانی مستەفا گەندومکار، کە حەفتەی رابردوو خەڵاتی باشترین دەرهێنانی فێستیڤاڵی "ڕەدلاین"ی کەنەدای پێ بەخشراوە، بۆ بەشی پێشبڕکێی دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن هەڵبژێردرا.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن، وەک گەورەترین فێستیڤاڵ لە ئاستی خۆیدا، لە ساڵی 2001ەوە بووەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی فیلمە کوردییەکان لە ئاستی جیهان و دەیەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە ڕێکەوتی 13 هەتا 22ی ئەڤریلی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

فیلمی ئالان هەتا ئێستا ئەم خەڵاتانەی بەدەست هێناوە:

- خەڵاتی گەورەی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی دهۆک لە ساڵی 2017.

- خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی (کونستانزر)ی ئەڵمانیا ساڵی 2017.

- کاندید بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی (ئاشتیی پاکستان) 2017.

- وەک تاکە نوێنەری ئێران لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی "کولرمۆنتی فەرەنسا".

بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی سائۆلۆپائۆلۆی بەرازیل و چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی.

basnews
Top