فولە جەزائری بە نیازە واز لە گۆرانی گوتن بهێنێت لەبەر چەند هۆكارێك .

فولە جەزائری بە نیازە واز لە گۆرانی گوتن بهێنێت لەبەر چەند هۆكارێك .
گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی فلە جەزائری لە دوایین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی وڵاتی جەزائر ڕایگەیاند كە ئەو بە یەكجاری واز لە هونەر و گۆرانی گوتن دەهێنێت .

ئەمە بۆ یەكەم جارە بەم شێوەیە لە پەخشێكی ڕاستەوخۆدا وازهێنانی خۆی ڕابگەیەنێت ,وە ئەم هەواڵە هەموو هەواداران و هونەرمەندانیشی بە دوای خۆیدا سەرسام كرد , هەر لە میانی ووتەكانیدا ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا هەست بە دڵتەنگی دەكات بە هۆی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەوە وا بۆی درووست دەكرێن و سەرەڕای ئەمانەش تا ئێستا هیچ هاوكار و پاڵپشتێكی نەبووە , هەروەها ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا زۆر ماندووە و تا ئەمڕۆ نەگەیشتووە بەو دەستكەوتەی كە بەرامبەر هونەرەكەی یەكسان بوو بێت .
هەر بە بەردەوام بو و بە گریانەوە ڕایگەیاند كە هۆكاری سەرەكی فولە دوور بكاتەوە لە گۆرانی گوتن , نەخۆشیەكەیەتی كە ساڵی ڕابردوو تووشی بووەوە بە هۆیەوە نەشتەرگەری لە بڕبڕەی پشتی ئەنجامدا وە بەم هۆیەوە ناتوانێت زیاتر بەردەوام بێت .هەروەها ڕایگەیاند كە ئەو ناتوانێت لەم بڕیارەی پاشگەز بێتەوە , وە هەواڵی ئەوەشی بە هەوادارانی دا كە ئەلبۆمە گۆرانیەكەی دوایین بەرهەمی دەبێت و بە كارێكی سەركەوتووی وەسف كرد .

فولەی تەمەن 56 ساڵ لە سەرتای ساڵانی نەوەدەكانی ڕابردووەوە دەستی بە كاری هونەری كرد . وە خاوەن چەند ئەلبۆمێكی گۆرانیە كە بەناو بانگترینیان بریتییە لە (اهل المغنى) 2005 و (يا مسافر للجفا) 2009 .
Top