بریا براكاش پێش لیون كەوت
بریا براكاشی تەمەن (18) ساڵا یەكێكە لە ئەكتەر تازە پێگەیشتووەكانی هیندستان كە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا بە گۆرانییەكی فیلمە نوێیەكەی ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد و بووە یەكێك لەو كەسانە كە زۆرترین كەس لە سەرتاسەری هیندستان لە گوگل بە دوای گۆرانییەكەیدا گەڕاون، بەپێی چەند ئامارێك كە لەو بوارە بڵاوكراونەتەوە براكاش كە ئێستا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام زیاتر لە (3) ملیۆن كەس لە ئەكاونتەكەی چاودێریی دەكات، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا توانیی پێش سانی لیونی هاونیشتمانیی خۆی بكەویت لە گەڕان بەدوای گۆرانییەكی لە گوگڵ، هەرچەندە سانی لیون ئەستێرەی پێشووی فیلمەكانی پۆرنە و بۆ ماوەیەكی زۆر لە پلەی یەكەمدا بوو.
یەكەم گۆرانییەكانی فیلمی Oru Adaar Love كە بڕیار وابوو لە (3)ی ئەم مانگە نمایش بكرێت لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بوو بە باسی سەرەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی، لەلایەكی دیكەوە ژمارەیەك چالاكوانی موسڵمان سكاڵایەكیان بۆ دادگا بەرز كردەوە و تێیدا داوای قەدەغەكردنی گۆرانی (Manikya Malaraya Poovi ) دەكەن كە یەكێكە لە گۆرانییەكانی فیلمە نوێیەكەی براكاش بە بیانووی ئەوەی سووكایەتی كردنە بە پیرۆزییەكانی ئایینی ئیسلام و هەستی موسڵمانان بریندار دەكات.