كتێبێك له‌باره‌ى كارى ڕۆژنامه‌نووسى له سنوورى ڕانیه بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئاراز ڕه‌مه‌زان، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین و ئاماده‌كارى كتێبه‌كه ڕاگه‌یاند: ئه‌و په‌رتووكه له‌لایه‌ن من و هێرش ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی زانكۆى ڕاپه‌ڕین ئاماده كراوه كه تایبه‌ته به (ڕۆژنامه‌نووسی لۆكاڵی ڕانیه له نێوان ساڵانى 1991-2015) .
هه‌روه‌ها گوتیشى، له كتێبه‌كه‌دا باس له‌مێژووی رۆژنامه‌نووسیی لۆكاڵی له‌باشووری كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاكانی رۆژنامه‌نووسیی له‌شاری رانیه و رۆڵه پێشه‌نگییه‌كانی رانیه له‌بزاڤی رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا له‌دوای راپه‌ڕین، دواتریش له به‌شی پڕاكتیكی كتێبه‌كه‌دا ناخشیكاری بۆ میدیای نوسراو له‌ناوه‌ندی قه‌زای رانیه كراوه.
basnews