فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت.
فیلمەکە لە دەرهێنانی بێرنارد هێنری لیڤی، سینەماکار و بیرمەندی ناوداری فەرەنسی و جیهانییە و لە سەروبەندی شەڕی دژی داعش تۆمار کراوە.
بڕیارە فیلمەکە کاتژمێر 7ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 6/3/2018 لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش بکرێت.
پێشتریش لە 28/11/2017 فیلمەکە لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان نمایشكرا .
basnews