ئەنیستون دیسان قەوماندی
جنیڤەر و جەستین بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیان راگەیاند كە ناوەڕۆكەكەی لەسەر ماڵپەڕی رۆژنامەی (دەیلی میل)ی بەریتانی بڵاكرایەوە و تێیدا هاتووە: بۆ دانانی سنوورێك بۆ هەر قسە و پڕوپاگەندەیەك بڕیاری جیابوونەوەمان دا، ئەم بڕیارەشمان بە خۆشەویستی داوە لە كۆتایی ساڵی رابردوو. هەر لە بەیاننامەكەدا هەردووكیان باس لە پەیوەندیی هاوڕێیەتی نێوانیان كردووە و دەڵێن: ئێمە هەردووكمان لەو هاوڕێیە زۆر نزیكانەین كە بڕیاریان داوە كۆتایی بە پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوانیان بهێنن و هیوادارین كە ئەم هاوڕێیەتییەی نێوانمان لە دواڕۆژیشدا بەردەوام بێت، سەرەتا وا رێككەوتبووین كە ئەم هەنگاوەمان بە نهێنییەكی تەواو بێت، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی پروپاگەندەكان بە پێویستمان زانی خۆمان ئەم راستییە بە هەموو لایەك رابگەیەنین.
لە كۆتایی بەیاننامەكەیاندا هاتووە: سەرەڕای جیابوونەوەمان ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی كە رێزگرتنی نێوانمان بەردەوام بێت و كۆتایی پێ نەهێنین.