هانی ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات .

هانی ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات .
هانی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات.

هانی ڕۆژی هه‌ینیی داهاتوو، 2018/3/9، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ به‌شداریینه‌كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كان، له‌ ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2018دا، به‌شداریی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كات.

ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌، ته‌نیا له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌متر به‌شداریی ئاهه‌نگه‌ تایبه‌تییه‌كان ده‌كات.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا شڤان په‌روه‌ر، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد، به‌شداری ده‌كات، بڕیاریشه‌ به‌شێك له‌ داهاتی ئاهه‌نگه‌كه‌، به‌ دانیشتوانی كرماشان و عه‌فرین ببه‌خشرێت.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز، به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ورووپا كۆنسێرت و ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن.

هانی، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (نیشاد موجته‌هیدی)یه‌، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، له‌ ساڵی 2001 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر، كاری هونه‌ری كردووه‌.

basnews
Top