بەیادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان و لەچوارچێوەی فیستیڤاڵی ئازادی و نەوروز. بەڕێوەبەرایەتی كشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر. دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا ساز دەكات .بڕیارە لە ڕۆژانی 12 تا 14ی ئادار و بە بەشداریی 19 فیلم لە 8 وڵاتەوە . كە سەرجەمیان دەرهێنەرەكانیان ئافرەتن. فیلمەكانیش ڕوانگە و دیدی ئافرەت بۆ ژیان دەردەخات بە دیدو بۆچوونی هاوبەش و جیاوە. لەم دیدارەدا 50 خانمە هونەرمەندو ئەستێرەی بواری هونەرو سینەماو درامای كوردی و عێراقی بەشدار دەبن وبانگهێشت كراون كە ناوی زۆر دیاری بوارەكەن. لە دیدارەكەدا پێشانگای فۆتۆگرافی بو خانمە هونەرمەند خۆزگە حەسەن و دەقی شیعری لەلایەن خانمانی شاعیر پێشكەش دەكرێ و 25 خانمە هونەرمەندیش ڕێزیان لێدەنرێت. لێژنەی دادوەرانی دیدارەكەش پێك هاتووە لە هەر لەیەك.. كەوسەر جەبارە، چنوور نامیق . میدیا قازی . فیلمەكانیش پێشبڕكێ لەسەر 7 خەڵاتی زۆر تایبەتی دیدارەكە دەكەن. باشترین فیلم باشترین دەرهێنەر. باشترین وێنەگر. باشترین سیناریۆ. باشترین ئەكتەر . خەڵاتی لێژنەی دادوەران. خەڵاتی لێژنەی ڕەخنەگران. سەرجەم خەڵاتەكانیش بۆ هونەرمەندانی ئافرەتە لە بوارە سینەماییەكەدا. لەكۆتایی دیدارەكەش سەرجەم بەشداران ومیوانان گەشتێك بۆچیای كورەك دەكەم لە ژێر تایتلی هونەر پشتگیری كەرتی گەشتیاری دەكات . لە گەشتەكەشدا چەند كەنالێكی تیڤی ئامادە دەبن و سوپرایزی زۆری تێدایە. بەڕێوەبەری هونەری و جیبەجێكاری دیدارەكەش هونەرمەند ئەیاد جەبارە .