سیریل فه‌تاح كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
گۆرانییه‌كه فۆلكلۆره، نه‌به‌رد جوانمێری، هاوسه‌ری سیریل كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، بڕیاره به بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆز، گۆرانییه‌كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكه‌نه‌وه.
سیریل مانگی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپێكى گۆرانیی جیاوازى خۆی بڵاو كرده‌وه،وە جگه له‌و گۆرانییه نوێیه، سیریل سه‌رقاڵی تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌یه، كه له داهاتوودا بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی سلێمانییه، زیاتر له 20 ساڵه له ئه‌ورووپا ده‌ژى، چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
basnews