هێرۆ و فریا كار بۆ گۆرانییەكی نوێ دەكەن

هێرۆ و فریا كار بۆ گۆرانییەكی نوێ دەكەن
هێرۆ و فریا دوو گۆرانیبێژی كورد، خەریكی تۆماركردنی نوێترین گۆرانین و دەیانەوێت لە وەرزی بەهار و نەورۆزدا گۆرانییەكەیان بڵاو بكەنەوە.

هێرۆ و فریا، لە هەژمار فەرمیی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئیسنتاگرام) لەمبارەیەوە نوسیوویانە، ئێستا زۆر شتمان بەدەستەوەیە، هەروەها ئەو ماوەیە زۆر كار دەكەین بۆ ئەوەی بەرهەمەكانمان زوو تەواوبێت.

هەروەها داواشیان لە هەوادارانیان كردووە، پشتگیرییان بكەن، ئەوان دەڵێن: "پێویستیمان بە پشتگیرییەكانی ئێوەیە".

هێرۆ و فریا خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن , چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان دەژین , زیاتر گۆرانی و كلیپەكانیان پێكەوە بە شێوەی دویت بڵاو دەكەنەوە , هەروەها ژەنیاری ئامێری گیتارن .

basnews
Top