جیجی حەدید تووشی نەخۆشی بووە .
جیجی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند تووشی نەخۆشییەكی ترسناك بۆتەوە كە (هاشیمۆتۆ) ناسراوە واتە هەوكردنی درێژخایەنی رژێنی دەڕەقی و بەشێوەیەكی بەربڵاو لە نێو ئافرەتاندا هەیە.
جیجی كە ئێستا ناوی بە گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی زین مالك بەستراوەتەوە، هەروەها رایگەیاند: بۆ چارەسەروەرگرتن لەم نەخۆشییە بەردەوام چارەسەری تایبەتی ئەو نەخۆشییە وەردەگرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە بەشێكی زۆری كێشی لەشی لە دەست بدات.
هەر سەبارەت بە نەخۆشییەكەی جیجی حەدیدیی تەمەن 22 ساڵ نامەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ: بۆ ئەو كەسانەی كە لە هۆكاری دووركەوتنەوەم و هۆكاری گۆڕینی لەشم دەكەن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، پێیان دەڵێم: بەداخەوە ئەو نەخۆشییەی كە لە تەمەنی 17 ساڵییەوە پەرۆشی كردبووم، لەو ماوەیەدا دەستنیشان كرا و تووشی هەوكردنێكی زۆری كردووم، هەروەها بۆتە هۆكاری قەتیس مانەوەی بڕێكی زۆری ئاو لە لەشمدا و زۆریش نیگەران و ماندووی كردووم.