ژنانی هونه‌رمه‌ند لە ئیلام بۆ یارمەتیی لێقەوماوانی بوومەلەرزە کۆنسێرتێک ساز دەکەن
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئه‌و گرووپه هونه‌رییه له ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو له هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی کولتووری ئیلام کۆنسێرتێکی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئەمە دووه‌مین جاره که ئه‌و گرووپه له پارێزگای ئیلام کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بەن و داهاته‌که‌ی ئه‌و کۆنسێرته ده‌درێته لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردووەوە تا ئێستا 20 کۆنسێرتی مۆسیقا له ئیلام به‌ڕێوه چووه.
گرووپی مۆسیقای ژیوار، بە سەرپەرشتیی خانمە هونەرمەند "ژیوار شێخولئیسلامی" چەند ساڵێکە لە سنە دامەزراوە کە هەموویان لە کچ و ژن پێکهاتوون هەتا ئێستا لە ئاستی ئێران و دەرەوەی وڵات و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان کۆنسیرتیان ساز کردووە.
basnews