دلبەر گۆرانییەكی نوێ تۆمار دەكات .

دلبەر گۆرانییەكی نوێ تۆمار دەكات .
دلبەر جزیری، خانمە گۆرانیبێژی كورد، دوای ماوەیەك لە وەستانی كارە هونەرییەكانی، خەریكی تۆماركردنی گۆرانییەكی نوێیە.

دلبەر جزیری، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) هاوكات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی كاتی تۆماركردنی گۆرانییە نوێیەكەی، نووسیویەتی: "ئەمڕۆ هەینی، 2018/2/23، لە كۆڵن، گۆرانییەكی نوێم تۆمار كرد".

ئەو خانمە گۆرانیبێژە، ناوی گۆرانییەكەی ئاشكرا نەكردووە و تاكوو ئێستاش بڕیاری نەداوە كە ئایا گۆرانییەكەی تەنها بە شێوەی دەنگ بڵاو دەكاتەوە، یا خود كلیپی بۆ دەكات.

دلبەر، خەڵكی شاری جزیری باكووری كوردستانە، چەند ساڵێكە دەستی بە هونەری گۆرانی گوتن كردووە، دلبەر خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە .

basnews
Top