نهێنی نەخۆشییەكەی گاگا ئاشكرا بوو .

نهێنی نەخۆشییەكەی گاگا ئاشكرا بوو .
گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی لیدی گاگا لە ناكاو و بێ ئەوەی هۆكارەكەی دیاری بكات، گەشتێكی هونەری خۆی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی دواخست، ئەمەش بووە مایەی دڵتەنگیی هەوادارا و عاشقانی دەنگی گاگا لە ئەوروپا تووشی شۆك كرد.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە هۆكاری دواخستنی ئاهەنگەكەیان بۆ تووشبوونی گاگا بە نەخۆشییەك گەڕاندەوە كە بە (Fibromyalgia) ناسراوهو ماوەیەكە تووشی بووە و ئێش و ئازارێكی زۆری بەتایبەتی لە ماسوولكەكانی بۆ دروست كردووە. ئەم نەخۆشییە تووشی هەموو تەمەنەكان دەبێت، بەتایبەتی لە نێوان 20-50 ساڵی و دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر لە شانەكان و ماسوولكەكانی ئەژنۆ و بەستەرەكان.
لە بارەی هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشییە پزیشكان دەڵێن پەیوەندیی بە بۆماوەییەوە هەیەو رێژەی تووشبوونیشی لە نێوان خزمانی پلە یەك زۆرە، هەرچەندە تا ئێستا هۆكاری سەرەكی تووشبوون بەم نەخۆشییە شاراوەیە، بەڵام بەشێك لە زانایانی بواری پزیشكی دەڵێن لە ئەنجامی چەند هۆكارێكی پەیوەست بە بواری دەروونی و جینییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە بڕیار وابوو گاگای تەمەن 32 ساڵ لە (4)ی ئەم مانگە ئاهەنگەكانی لە لەندەن دەست پێبكات و چەند وڵاتێكی دیكەش بگرێتەوە، بەڵام كۆمپانیای بەرهەمهێنانی كارەكانی گاگا رایگەیاند بە هۆی هەست كردنی بە ئازارێكی زۆر ناچار بوون ئاهەنگەكان دوابخەن.
Top