كروز لە دیمەنێكی سەركێشی هەلیكۆپتەری راستەقینە لێدەخوڕێت .
بەر لە چەند رۆژێك توم كروز لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تویتێكی نووسیبوو لەگەڵ ڤیدیۆیەك كە ماوەكەی دوو خولەكە لە كاتی ئەنجامدانی مەشقەكانی لیخوڕینی هەلیكۆپتەر و ئەو تەكنۆلۆژیایەی بۆ ئەم مەبەستە بەكارهێنراوە، هەر لە ڤیدیۆكەدا مارك وولفی راهێنەر دەردەكەوێت لەو كاتەی كروز فێری بنەماكانی ئەو كارە دەكات كە پێویستی بە بەهرەیەكی زۆرە و بەپێی قسەكانی وولف ئەم كارە: ئەم كارەی كروز ئەنجامی دەدات، زۆر كەس باوەڕ ناكات بە هۆی ئەوەی زۆر زەحمەتە.
رێكخەری دیمەنە ترسناكەكان وید ئیستۆد دەڵێ: كروز پێداگری لەوە كردەوە كە پێویستە گشت دیمەنە ترسناكەكان بەشێوەیەكی سروشتی تۆمار بكرێن بەبێ پشتبەستن بە سكرینی سەوز، یان كۆمپیوتەر و كارتێكەرە تایبەتەكان، چونكە نایەوێ فێڵ لە بینەرانی خۆی بكات و دەیەوێ جەماوەر خۆی جیاوازی بكات لە نێوان دیمەنە راستەقینەكان و دەستكردەكان.
كروز بۆ ئەنجامدانی ئەم دیمەنانە و لێخوڕینی هەلیكۆپتەر بەشداری له چەند خولێكی مەشقی تایبەتی كرد كە زیاتر لە 2000 كاتژمێر فڕینی خایاند بەر لە ئەنجامدانی دیمەنە راستەقینەكە.