سابات و ساوێن کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکەن .

سابات و ساوێن کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکەن .
سابات و ساوێن، خانمە گۆرانیبێژانی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆیان، کە لە مەقامێک و سروودێک پێک ھاتووە، بڵاو دەکەنەوە.

سروودەکە بەشێکی بە زاراوەی سۆرانی و بەشەکەی دیکەی بە کرمانجییە، تا ئێستا کاری کلیپی بۆ نەکراوە، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا کاری کلیپی بۆ بکرێت.

ساوێن حەمید، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "سروودەکە بەشێوەی دوێتە لەگەڵ ساباتی خوشکم".

سابات و ساوێن، دوو خانمە گۆرانیبێژی خوشکن، زیاتر کارەکانیان بەشێوەی دوێت بەیەکەوە بڵاو دەکەنەوە، ھەروەھا ئەندامی گرووپی کچانی ڕانیەن.

basnews
Top