سابات و ساوێن کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکەن .
سروودەکە بەشێکی بە زاراوەی سۆرانی و بەشەکەی دیکەی بە کرمانجییە، تا ئێستا کاری کلیپی بۆ نەکراوە، بڕیارە لە مانگی داھاتوودا کاری کلیپی بۆ بکرێت.
ساوێن حەمید، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "سروودەکە بەشێوەی دوێتە لەگەڵ ساباتی خوشکم".
سابات و ساوێن، دوو خانمە گۆرانیبێژی خوشکن، زیاتر کارەکانیان بەشێوەی دوێت بەیەکەوە بڵاو دەکەنەوە، ھەروەھا ئەندامی گرووپی کچانی ڕانیەن.
basnews