دینا یەكەمین ئەلبوومی بڵاو دەكاتەوە .

دینا یەكەمین ئەلبوومی بڵاو دەكاتەوە .
هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری كورد، كە كاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەلبوومە نوێیەكەی دینا كردووە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەمبارەیەوە نووسیویەتی: "سەرجەم كارەكانی ئەلبوومە نوێیەكەی دینا تەواو بووە، تەنها كاری بڵاوكردنەوەی ماوە، كە لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە".

ئەلبوومە نوێیەكەی دینا لە گۆرانی كوردی و عەرەبی پێكهاتووە و هەڵكەوت زاهیر خۆی ئاوازی بۆ سەرجەم گۆرانییەكان ئامادە كردووە، تاكوو ئێستا هیچ ناوێك بۆ ئەلبوومەكەی دینا دانەنراوە.

هەفتەی ڕابردوو، دینا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (خۆشەویستم) بڵاو كردەوە، كە هەڵكەوت زاهیر تێكست و ئاوازی بۆ ئامادە كردووە.

basnews
Top