سمكۆ فەیزی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند سمکۆ فەیزی، بۆخۆی دانەر و مامۆستای مۆسیقایە و ساڵیانێکی زۆرە خزمەت بە هونەری کووردی دەکا..
ئەو بەرهەمە نوێیە بە موزیک و دابەش کاریی خۆی(سمکۆ فەیزی) و کەمانچەی،زانیار شوکرە و لە سەر هۆنراوەی جیاوازی هونەرمەند ئەفشین موحەممەدی پێک هاتووە و لە ستودیو (سەدەف موزیکی بۆکان) کاری ڕێکۆرد و میکس و ماستێری بۆ کراوە..کاری مەنیجێری لە لایان میلاد فەیزوڵڵا بەگیەوە بۆ کراوە..
هونەرمەند سمکۆ فەیزی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان و لە شاری بۆکان کاری دابەش کردنی موزیک بۆ هونەرمەندان دەکا و بێ بڕانەوە خەریکی خزمەت بە نیشتمان و خاکەکەیەتی.