(زینات ئامان)یش رووبەڕووی دەستدرێژی بۆتەوە .
زیناتی تەمەن 66 ساڵ و شاجوانی پێشووتر سكاڵای دژی بیزنسمانێكی تەمەن 38 ساڵ بە ناوی عەمار خان بۆ دادگا بەرز كردۆتەوە بەتۆمەتی دەستدرێژی كردن و بێزار كردنی لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپەوە لە چەند مانگی رابردوو و بە شێوەیەكی بەردەوام، بەپێی هەواڵەكانی ئاژانسی (ANI)ی هیندی زینات لە بنكەیەكی پۆلیس ئەم سكاڵایەی پێشكەش كردووە.
راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زینات و عەمار هاوڕێی نزیك بوون، بەڵام دواتر پەیوەندییەكانیان تێكچوون لە چەند هەفتەی رابردوودا و گەیشتە ئاستی قسەی ناشیرین و شەڕ لە نێوانیان. لێكۆڵینەوەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كێشەكانی نێوانیان بە هۆی چەند بابەتێكی تایبەت بە موڵكە لە نێوانیان، بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆكی كێشەكەیان ئاشكرا نەبووە.
سەرچاوە نزیكەكانی زینات ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە دوای هەموو جۆرە پەیوەندییەكی بە خانەوە پچڕاندووە بەتایبەتی دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە دەستدرێژ كردن و هەڕەشە كردن لە زینات و ماوەیەكیشە ون بووە و پۆلیس بە دوای شوێنیدا دەگەڕێت، بەڵام نەیدۆزیتەوە ئەمەش تۆمەتەكان پشت راست دەكاتەوە لە هەمان كاتدا پاڵپشتێكی بە هێزە بۆ سكاڵاكەی زینات و لە دادگادا بەهێزتری دەكات.