جنیڤەر لۆرانس: هونەر ناچاری كردم زۆر كار بكەم كە بە دڵم نەبووە.
لۆرانس لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (ئیل) وتی: ئەو كات من ئەكتەرێكی ناسراو نەبووم، بۆیە هەستم دەكرد كە ئیرادەی خۆم لێسەندراوەتەوە بەتایبەتی كاتێك ناچار بووم خۆم رووت بكەمەوە لەبەردەم بەرهەمهێنەر، بەڵام بە هۆی خۆشەویستیم بۆ كاری هونەری ئاسایی بوو لام، لۆرانس هەروەها دەڵێ: لە ساڵی 2013 بەرهەمهێنەرێكی سینەمایی داوای لێكردم لەگەڵ چەند كچێكی دیكە بە رووتی بوەستم لە تێستی بەشداری كردن لە فیلمێكی سینەماییدا، بەڵام دوای ئەوەی ناسرام لەسەر ئاستی جیهانی،شارەزایی پەیدا كردن و ناوبانگ بووە هۆكارێكی باش بۆ پاراستنم لە هەموو جۆرە دەستدرێژییەك، هەر بۆ ئەم مەبەستە من دەنگی خۆم دەدەم بە هەر كچ و كوڕ و پیاوێك كە هەست بكەن ناتوانن خۆیان بپارێزن لەو جۆرە دەستدرێژیانە.
لۆرانس زیاتر وتی: بەرهەمهێنەرەكە ئافرەت بوو ناچاری كردم لەگەڵ پێنج ئافرەتی دیكە خۆی رووت بكەم و كێشی لەشیشم دابەزێنم، هەروەها داوای لێكردم چەند وێنەیەكی رووتی خۆم بگرم بۆ ئەوەی ببنە هاندەرێك تاكو كێشم دابەزێنم، بەڵام بەرهەمهێنەرێكی دیكە كە پیاو بوو پێی وتم تۆ خۆت زۆر سەرنجڕاكێشی و پێویست ناكات كێشت دابەزێنی.