ئارەزووە سەیرەكەی نیكۆڵ كیدمان.
یەكێكە لەوانە ئەستێرەی شۆخ و شەنگی ئوسترالی نیكۆڵ كیدمانە كە بە درێژایی ژیانی هونەریی تا ئێستا گەورەترین خەڵاتە ناسراوەكانی جیهانی لە بواری سینەما بە دەستهێناوە، نیكۆڵ جەماوەرەكەی تووشی سەر سوڕمان كرد كاتێك رایگەیاند ئەو عاشقی خواردنی كرم سیسركەیە، كیدمان لە میانەی دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (Vanity Fair) لە راپۆرتێكدا بە ناوی (شانۆی بەهرە شاراوەكان) بۆ یەكەم جار ئەم نهێنییەی دركاند.
نیكۆڵی تەمەن 50 ساڵ هەر لە بەرنامەكەدا بە ئاشكرا وتی: جیاواز لە زۆربەی ئەكتەر و هونەرمەندانی جیهان وتی: ئەو ژەمەی كە زۆر حەز دەكەم بەردەوام بیخۆم پێكدێت لە كۆمەڵێك كرمی جیاجیا و سیسركە و كوللەی برژاوە و ئەگەر بتوانم رۆژانە ئەم خواردنانە دەخۆم، بەڵام بە هۆی كار و گەشتی بەردەوام ئەمە تا راددەیەك زەحمەتە.
هەر لە میانەی دیمانەكەدا كیدمان بە شانازییەوە بە رۆژنامەنووسەكەی راگەیاند: تەنیا من نیم لە جیهان حەز بە خواردنی كرم و سیسركە و ئەم جۆرە شتانە دەكەم، بەڵكو لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە دوو ملیار كەس كرم و سیسركە خواردنی سەرەكییانە منیش یەكێكم لەوانە، هەندێك لەبەر ئەوەی ناتوانن خۆراك پەیدا بكەن بە ناچاری دەیخۆن و هەندێكی دیكەشی وەكو من بۆ خۆشی و ئارەزووی خۆیان دەیخۆن.