دینا كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە .

دینا كلیپێكی نوێی بڵاو كردەوە .
دینا، خانمە گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (خۆشەویستم) بڵاو كردەوە.

هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری كورد، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "من تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەم ئامادە كردووە، هەروەها محەمەد جەمیل كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە".

كلیپەكە لە گوندی ئاژگەی سەر بە پارێزگای هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە، هەروەها دینا بە جلوبەرگی كوردی، وەك خانمێكی گوند لە ڤیدیۆ كلیپەكەدا دەردەكەوێت.

دینا، چەند مانگێكە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە، خاوەنی 3 ڤیدیۆ كلیپە و لە چەند مانگی داهاتوودا یەكەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو دەكاتەوە.

basnews
Top