سیریل گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

سیریل گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی ناسراو "سیریل فەتاح" بەرھەمێکی نوێی بڵاوکردەوە .لە بارەی ئەو بەرھەمەوە سیریل رایگەیاند: ئەم بەرھەمە کەڤەرە بۆ یەکێک لەگۆرانییەکانی خانمە گۆرانی بێژی عەرەب "نەجوا کەرەم" بەناوی "خلینی شوفک".
وتیشی بەوپێیەی لەھونەردا سنور نییە بۆیە بەشێوەیەکی بەرفراوان کار دەکەم ئەمەش یەکەم ئەزمونم نییە و ھەر لەمنداڵییەوە توانایەکی باشی ئەدای گۆرانی عەرەبیم ھەبووە بەوتنەوەی ئەو گۆرانیانەی کە ئەدایان قورسە، وەک گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم و مەیادە حناوی و وەردە جەزائیری و چەند گۆرانیبێژێکی تر، هەروەها مەقام و گۆرانی عێراقی و خەلیجی و لوبنانیشم گوتووە کەتوانایەکی باشی دەوێ.
"سیریل فەتاح" وتیشی ھەوڵ دەدەم پەرە بەتواناکانی خۆم بدەم و کاریان تیا بکەم جگە لەزمانی عەرەبی بەچەندین زمانی تریش پێشکەشی بکەم وەک فارسی و ئازەری و کاری جۆراوجۆرم لەپلاندایە، ئەمانەش بەھاوکاری (نەبەرد جوانمیری) ھاوسەرم کارم کردووە کەکاری موزیکی بۆ کردووم و ھەمیشە ھاوکارمە بۆ ھەڵبژاردنی بابەتەکان.
Top