دیلمان دیۆ گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە .

دیلمان دیۆ گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە .
دیلمان، كە ئێستا لە ئەورووپا دەژی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) گرتەیەكی نوێترین گۆرانیی خۆی بە شێوەی هەڵپەڕكێ بەناوی (دڵم بێ ئەو ناسروێ) بڵاو كردووەتەوە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.

ئەو گۆرانیبێژە، لە ساڵی 2014ـدا، ڤیدیۆ كلیپێكی تایبەت بۆ پشتگیری هێزی پێشمەرگەی بڵاو كردەوە، لەو كاتەوە هیچ بەرهەمێكی نوێی بڵاو نەكردووەتەوە.

دیلمان دیۆ، خەڵكی سلێمانییە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، (زاڵم بۆ) یەكێكە لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی ئەو گۆرانیبێژە.

basnews
Top