سێ ئەستێرەی گەورەی هۆلیود لە یەك فیلمدا یەكدەگرن .
ئەم فیلمە باس لە چیرۆكێكی ڕاستەقینە دەكات , كە (ڕۆبەرت دینەرۆ) ڕۆڵی بكوژێك دەگێڕێت, وە (ئەلباتشینۆ) سەرۆكی سەندیكای كرێكاران, وە چەند ئەكتەرێكی تر وەك (جۆ بیسی , ئانا باكین , رای رۆمانۆ , هارفی كیتل) ڕۆڵی تێدا دەگێڕن .
فیلمی (ئایرش مان) لە مانگی 8ی ساڵی ڕابردووەوە لە نیویۆرك دەست بە كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە , وا بڕیارە لە ساڵی 2019 لە هۆڵەكانی سینەمادا نمایش بكرێت .