كاسرین زیتا جونز دژی پیاوە دەیناسوورەكانە.

كاسرین زیتا جونز دژی پیاوە دەیناسوورەكانە.
كاسرین زیتا جۆنزی ئەكتەری هۆڵیۆدی رایگەیاند هیوادارم ئەو پیاوە دەیناسوورانە قڕ بن و نەمێنن ئەوانەی كە پۆست و پلەكانی خۆیان بەكاردەهێنن و بە هەموو شێوەیەك دەیانەوێ ئافرەتان لە خشتە بەرن و ئاژەڵ ئاسا وەك كاڵا مامەڵە لەگەڵ ئافرەتان دەكەن.
ئەم لێدوانەی كاسرین دوای ئاشكرابوونی ئابروچوونی بەرهەمهێنەری ناسراوی هۆڵیۆد هارڤی واینیستین هات كە بە تۆمەتی بەدڕەوشتی تۆمەتبار كراوە، كاسرین لەم بارەوە زیاتر وتی: هیوادارم كەوتنی واینیستین ببێتە وەرچەرخانێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئافرەتان نەك تەنیا لە هۆڵیۆد، بەڵكو لە قوتابخانە و زانكۆ و گشت كایەكانی ژیان، كاسرین زیاتر وتی: هیوادارم پیاوە دەیناسورەكان لەناو بچن، ئەوانەی پێیانوایە دەتوانن بەم كارانەیان خۆیان لە بەرپرسیاریەتی ئەو رەفتارە ناشیرینانەیان بدزنەوە.
كاسرین كە لە نوێترین فیلمیدا رۆڵی بازرگانی ناسراوی ماددە هۆشبەرەكان گریسلیدا بلانكۆ كە بە رەچەڵەك كۆلۆمبییە لە فیلمێكی تەلەفزیۆنیدا دەبینێت وتی: ئەو كەسایەتییە مامەڵەیەكی راستەوخۆ لەگەڵ پیاوان دەكات و زیاتر لایەنگری ئافرەتانە بۆیە هەر نادادپەروەرییەك لەلایەن پیاو بەرامبەر بە ئافرەت ببینێت راستەوخۆ تاوانبار دەكوژێت، هەرچەندە من حەز بەم بەراوردییە ناكەم، بەڵام تا ئێستاش یەكسانی لە كاركردن لە نێوان ئافرەت و پیاوان نابینم.
دەبارەی بوونی نایەكسانی و نادادپەروەریش كاسرین وتی: ئەم گرفتە تەنیا لە سینەما و تەلەفزیۆن و شانۆدا نییە، بەڵكو بەربڵاوە، رەخنە لە ئافرەتان دەگرن ئەگەر هیوا و ئاواتیان هەبێت، بەڵام پیاوان رووبەڕووی ئەم جۆرە مامەڵەیە نابنەوە، بۆیە پێویستە ئاواتەكانمان نەشارینەوە و شانازیشیان پێوە بكەین.
Top