ھەردی سەلامی لە یەک ڕۆژدا دوو ئاھەنگ ساز دەکات .

ھەردی سەلامی لە یەک ڕۆژدا دوو ئاھەنگ ساز دەکات .
ھەردی سەلامی، گۆرانیبێژی کورد، ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژی ڤالانتایندا (ڕۆژی خۆشەویستی)، دوو ئاھەنگ ساز دەکات.

ھەردی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاوی کردەوە، کە لە ڕۆژی ڤالانتایندا، دوو ئاھەنگ لە سلێمانی ساز دەکات، کە یەکەمیان کاتژمێر 6ی ئێوارەی 14/2/2018یە لەنێو فامیلی مۆڵی سلێمانی، لەم ئاھەنگەشدا ھاتن بۆ ھەمووانە، ئاھەنگی دووەمیشی لە ھەمان بەروار بەڵام کاتژمێر 10ی شەو لە ھۆتێل ھایکرێست.

ئەو ھونەرمەندە یەکێکە لە دەرھێنەرە ناسراوەکانی کورد، ھەروەھا کاری دەرھێنانی ڤیدیۆ کلیپی بۆ چەندین گۆرانیبێژی کورد کردووە، ھەروەھا چەند گۆرانییەکیشی گوتووە و بڵاویانی کردووەتەوە.

basnews
Top