شاكیراش بە خۆدزینەوە لە باج تۆمەتبار دەكرێت.

شاكیراش بە خۆدزینەوە لە باج تۆمەتبار دەكرێت.
ئێستا لە ئیسپانیا نەك تەنیا یاریزان و راهێنەرانی تۆپی پێ رووبەڕووی تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدان دەبنەوە، بەڵكو هونەرمەندانیش كەوتوونەتە هەمان گرفتەوە، شاكیرای خانمە گۆرانیبێژی كۆلۆمبی رووبەڕووی هەمان تۆمەت بۆتەوە و بەدوای راوێژكارێكی یاسایی بەتوانادا دەگەڕێت بۆ ئەوەی رزگاری بكات لەو گرفتە.
بەر لە چەند مانگێك رۆژنامەكانی ئیسپانیا شاكیرایان بە تۆمەتی شاردنەوەی ملیۆنان دۆلار و یۆرۆ تۆمەتبار كردبوو، ئەم جارەش بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج تۆمەتباریان كردۆتەوە.
بەپێی ماڵپەڕێكی هونەریی تایبەت بە هەواڵی هونەرمەندان، شاكیرا بڕێكی زۆر پارەی ناردۆتە بانكێك لە وڵاتی ماڵتا ئەمەش دوچاری دەستگیركردنی دەكات، چونكە وەك ماڵپەڕەكە دەڵێت هەوڵیداوە لە ئیسپانیا باج نەدات، هەروەها ماڵپەڕی” THE SUN” یش ئاماژەی بەوە كردووە كە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەیانەوێ لێكۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی شاكیرادا بكەن لە ماوەی نێوان ساڵانی 2011 تا 2014.
لەلایەن خۆیەوە شاكیرا دەڵێ: پێویست بوو ئەو باج لەسەر قازانجەكانی بدات، بۆیە دەبێ سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دیار بكەن كە ئایا لەگەڵ دەزگای باجی ئیسپانی رێكدەكەون و ئەگەر رێك كەوتن ئەوا دەست بەریۆشوێنی یاسایی و فەرمی دەكەن.
Top