(90)ـهمین ئاهەنگی ئۆسكاری ئەم ساڵ جیاواز دەبێت.
كەناڵی (ABC)ی ئەمریكی ئاهەنگەكە راستەوخۆ دەگوازێتەوە و بڕیار وایە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك جیمی كیمیل ئاهەنگەكە پێشكەش بكات، ئەمەش یەكەمجارە لە ماوەی بیست ساڵی رابردووی مێژووی ئۆسكاردا رووبدات. رۆژی 5ی مانگی رابردوو دەرگای پاڵاوتن بۆ فیلمەكان كرایەوە و رۆژی 12ی هەمان مانگ كۆتایی پێهات. رۆژی 27ی ئەم مانگەش دەنگدانی كۆتایی فیلمە سەركەوتووەكان كۆتایی پێدێت.
پاڵێوراوەكان
* باشترین فیلم
فیلمی ( زە شیپ ئۆف ووتەر) كە فیلمێكی خەیاڵییە و لە دەرهێنانی گییر مو دیل تۆرۆیە لە ركابەرێتیدایە لەگەڵ فیلمەكانی (كۆڵ می بای یۆر نیم)و (داركست ئۆر) و( دانكیرك) و (گێت ئاوت) و (لەیدی بیرد) و (ڤانتۆم سرید) و ( زە پۆست) و (سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبینگ میرۆزی) بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلم.
فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بە دەستهێنابوو، لەوانە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، هەروەها فیلمی (سری ئاوتساید ئیبینگ میرۆزی) چوار خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەستهێنا بوو لەوانە خەڵاتی باشترین فیلم.
* باشترین ئەكتەری سەرەكی - پیاو
لەم بەشەدا هەریەكە لە ئەكتەری لاو تیمۆسی چالامیت بە فیلمی (كۆڵ می بای یۆر نیم) ركابەرێتی دەكات لەگەڵ هەر یەكە لە ئەكتەری خاوەن ئەزمون دانیال دی لویس بە فیلمی (ڤانتۆم سرید) و دانییل كالۆیا بە فیلمی (گێت ئاوت) و گاری ئۆڵدمان بە فیلمی (داركست ئۆر) و دیزل واشنتن بە فیلمی (رۆمان ج ئیزرائیل).
* باشترین ئەكتەری سەرەكی - ئافرەت
لە بەشی ئافرەت ركابەرێتییەكە گەرمە لە نێوان هەر یەكە لە مارگۆ رۆبی بە فیلمی (ئای تۆنی) و سیرشا رۆنان بە فیلمی (لەیدی بیرد) و فرانسیس ماكدرۆماند بە فیلمی (سری بیلبۆرد ئاوتساید ئیبینگ میزۆری) و سال هاوكینر بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) و خانمە ئەكتەری خاوەن ئەزموون میریل ستریب بە فیلمی (زە پۆست).
* باشترین ئەكتەری لاوەكی - پیاو
لە بەشی باشترین ئەكتەر لاوەكی پیاواندا ژمارەیەك ئەكتەر پاڵێوراون لەوانە: ویلیەم دفۆ بە فیلمی (زە فلۆریدا پرۆجێكت) و وودی هاریلسۆن بە فیلمی (سری بیلبۆردز ئیبینج میزۆری) و ریچارد جینگز بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر) و كریستۆڤەر بلۆمر بە فیلمی (ئال زە مانی ئین زە وورلد) و سام رۆكویل بو فیلمی (سری بیلبۆردز ئیبینگ میزۆری).
* باشترین ئەكتەری لاوەكی - ئافرەت
پێنج كچە ئەكتەر پاڵێوراون بۆ ئەم خەڵاتە ئەوانیش بریتین لە: ماری جی بلیج بە فیلمی (مۆد بۆند)، ئەلیسۆن جانی بە فیلمی بە فیلمی (ئای تۆنی) و لیلی مانفیل بە فیلمی (ڤانتۆم سرید) و لۆریا میتكالف بە فیلمی (لەیدی بیرد) و ئۆكتافیا سپنسەر بە فیلمی (زە شیپ ئۆف زە ووتەر).
* باشترین دەرهێنەر
باشترین دەرهێنەر یەكێكە لە خەڵاتە گرنگەكانی ئۆسكار بۆ ئەم خەڵاتەش پێنج دەرهێنەر پاڵێوراون كە ئەمانەن: كریستۆڤەر نۆلان بە فیلمی (دنكیرك) و جۆردن بیل بە فیلمی (گێت ئاوت) و گریتا گارینگ بە فیلمی (لەیدی بیرد) و پاول تۆماس ئەندرسۆن بە فیلمی (ڤانتۆم سرید) و گلیر مۆد دیل تۆر بە فیلمی (زە شیپ ئۆف ووتەر).
* باشترین فیلمی بیانی
بۆ یەكەم جار فیلمێكی لوبنانی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، ئەویش فیلمی (كەیسی 23)یە، بەڵام بە ناونیشانی (ئیهان) بەشدارە، هەروەها فیلمی (فانتاستیك وومن) كە فیلمێكی چیلییە و فیلمی (لۆفلیس) كە فیلمێكی رووسییە و فیلمی (ئۆن زە بەدی ئەند زە سول) كە فیلمێكی یۆنانییە، لە سویدیش فیلمی (زە سكویر) پاڵێوراوە بۆ باشترین فیلمی بیانی.
* باشترین گۆرانیی فیلم
بۆ ئەم خەڵاتەش پێنج گۆرانی پاڵێوراون ئەوانیش ئەمانەن: گۆرانی «Mighty River» لە فیلمی Mudboundو گۆرانی «Mystery of Love» لە فیلمی Call Me by Your Namو گۆرانی «Remember Me» لە فیلمی Cocو گۆرانی «Stand Up for Something» لە فیلمی Marshal و گۆرانی «This Is Me» لە فیلمی The Greatest Showman.
* باشترین سیناریۆ
بۆ باشترین سیناریۆش ئەمانە پاڵێوراون:
ئەمیلی گۆردن و كۆمیل نانجیانی لە فیلمی (زە بیگ سیك) و جۆردان بیل لە فیلمی (گێت ئاوت) و جریتا جیرۆج لە فیلمی (لەیدی بیرد) و جییرمۆ دیل تۆرر و ڤانیسیا تایلۆر لە فیلمی (زە شیپ ئۆف زە ووتەر) و مارتن ماكدۆنا لە فیلمی (زە بیلبۆرد ئاوت ساید ئیبینج میزۆری).