دینا كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە .
هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری كورد، لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: "خۆشناو تیللۆ، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، خۆم ئاوازم بۆ ئامادە كردووە، هەروەها لە میسر كاری میۆزیكی بۆ كراوە".
ئەو گۆرانییە عەرەبیە یەكێكە لە تڕاكەكانی ئەلبوومە نوێیەكەی دینا، كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.
هەڵكەوت زاهیر، گوتیشی: "دینا و میرا، گۆرانییەكیان بە زمانی عەرەبی ئامادەیە و بڕیارە لە مانگی ئاداری داهاتوودا لە فێستیڤاڵێكی جیهانیدا بیڵێن".
دینا، خەڵكی شاری ڕانیەیە، چەند مانگێكە دەستی بە كاری هونەری كردووە، یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە بە هاوكاریی هەڵكەوت زاهیر، دەستی بە كاری هونەری كردووە.
basnews