کچە هونەرمەندێكی کورد بە گۆرانییەك پشتیوانی لە ژنانی عەفرین دەكات .

کچە هونەرمەندێكی کورد بە گۆرانییەك پشتیوانی لە ژنانی عەفرین دەكات .
ژنە هونەرمەندێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بۆ پشتگیری لە خەباتی ژنانی عەفرین گۆرانییەك بەناوی (كوردە ژن) بڵاو کردووەتەوە و پێشكەشی ئەو ژنانەی کردووە کە مانایەكی نوێیان لە ژنبوون هێنایە ناو فەرهەنگ و مێژووی جیهانەوە.

چیمەن ڕەحمانی، ژنە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) لەبارەی گۆرانییەكەیەوە ڕای گەیاندووە: "پێشكەشە بەو ژنانەی كە سنوور و بەربەستی ڕەگەزییان تێپەڕاند و مانایەكی نوێیان لە ژنبوون هێنایە ناو فەرهەنگی جیهانییەوە".

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن سیمین چایچی، ژنە شاعیری ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە نووسراوە و هونەرمەند (سامان یەزدانپوور) ئاوازی بۆ داناوە.

چیمەن ڕەحمانی، كچی (یەدوڵا ڕەحمانی) هونەرمەندی كۆچكردووی شاری کرماشانە و پێشتریش گۆرانییەكی تری بەناوی (یەك لە هەزاران) لەبارەی كێشەكانی ژنان، هەروەها گۆرانییەکی دیکەشی بۆ بەرخودانی کۆبانێ بڵاو كردووتەوە.

basnews
Top