ئەلیسا, لە ناو ئاهەنگێكیدا باری تەندروستی تێكچوو.

ئەلیسا, لە ناو ئاهەنگێكیدا باری تەندروستی تێكچوو.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە ئاهەنگێكیدا لە دوبەی دوای نیو كاتژمێر لە گۆرانیی گوتنی لە هۆشی خۆی دەچێت و دەكەوێتە سەر شانۆكە .

هەر لە دوای ئەم ڕووداوەوە تیمی ئاهەنگەكە و هاوكارانی خێرا دەگەنە فریای و دەیگوازنەوە بۆ شوێنێكی تری ناو ئۆتێلەكە ,هەر لەوێدا دەستبەجێ هەندێك پشكنینی چارەسەری ووردی بۆ ئەنجام دەدەن تا بە هۆشی خۆی بێتەوە .

زۆرێك لە میدیا عەرەبی و جیهانییەكان هۆكاری ئەم بەربوونەوەیەی (ئەلیسا)یان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو لە حاڵەتێكی قورسدا بوو و بە چەند كاتژمێرێك پێش ئاهەنگەكە دیدارێكی میدیایی ئەنجامدا و زۆر ماندوو و بێ توانا بوو بۆیە لە هۆشی خۆی چوو و كەوتە سەر شانۆكە و نەیتوانی بەردەوامیی بەو ئاهەنگە بدات .
Top