میران عەلی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە .

میران عەلی گۆرانییەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە .
میران عەلی، گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی (شەوت شاد بێت) بڵاو دەکاتەوە.

میران، خۆی تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، گۆرانییەکە تۆمار کراوە و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سلێمانی کاری کلیپی بۆ بکرێت، میران لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، کاتی تۆمارکردنی گۆرانییەکەی بۆ ھەوادارانی بڵاو کردووەتەوە.

ئەم گۆرانیبێژە، ساڵی ڕابردوو کلیپی (خۆشم دەوێی) بڵاو کردەوە، کە زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری ھەبووە.

basnews
Top